هەواڵ
ژنێك خۆی سوتاند
ژنێكی تەمەن 31 ساڵ لەماڵەكەی خۆیدا لەپارێزگای هەڵەبجە خۆی سوتاندو وتەبێژی پۆلیسیش رایدەگەیەنێت: بەهۆی سەختی برینەكەییەوە گیانی لەدەستداوە.

رائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بەSNNی راگەیاند: سەعات 1:30ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەكی دەروازەی شاری پارێزگای هەڵەبجە ژنێكی تەمەن 31 ساڵ لەماڵی خۆیان سوتاند.

وتیشی:  "پاش گەیاندنی بۆ نەخوشخانە لەبەرسەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا".

راشیگەیاند:  لەلایەن بنكەی پولیسی هەڵەبجەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستیپێكردوە.

 


SNN:

کۆسار مەحمود

  2 مانگ پێشتر - Mar 15 2019 6:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.