هەواڵ
ڕونكردنەوە لەبارەی پێدانی پۆستێكی باڵا بەپارتی دەدرێت
ئەندامێكی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕونكردنەوە لەبارەی پێدانی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنەكە بەپارتی دەدات لەسەروبەندی یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگار بۆ یەكێتی، ڕاشیدەگەیەنێت، "دەتوانرێت ئەو پۆستە بدرێتە پارتی، بەڵام ناشكرێت توركمان و عەرەبەكان بێبەشبكرێن".

ئەوەش لەكاتێكدایە كە وا بڵاوكراوەتەوە بەگوێرەی ئەو ڕێكەوتنەی لەنێوان یەكێتی و پارتیدا واژۆكراوە، پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەدرێتە پارتی و پارێزگاری كەركوكیش بۆ یەكێتیی دەبێت.
ئەحمەد عەسكەری ئەندامی لیستی برایەتی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەSNNی ڕاگەیاند، "پێشتر ڕێكەوتن بۆ دابەشكردنی پۆستە باڵاكان لەنێوان پێكهاتەكانی شارەكە كراوەو توركمان پۆستی ئەنجومەنی پارێزگای بۆ یەكلابۆتەوە، بەڵام ئەگەر لەحاڵەتێكدا پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتیی یەكلابێتەوە، دەتوانرێت سەرۆكی ئەنجومەنەكە بدرێتە پارتی".
ڕونیشیكردەوە، "لیستی برایەتی 26 ئەندامی لەئەنجومەنەكە هەیە لەڕوی یاساییەوە دەتوانرێت سەرۆكی ئەنجومەن و پارێزگاریش هەڵبژێرێت و لەنێوان خۆیاندا یەكلای بكەنەوە، بەڵام ئەگەر ئەو هەنگاوەش بنرێت تەندروست نابێت و ناكرێت پێكهاتەكانی دیكەش لەسەر ئاستی پارێزگاكە بێبەشبكرێن و پۆستیان پێنەدرێت".
ئەوەشیخستەڕوو، "پێشتر لەساڵی 2007دا ڕێكەوتن لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان لەنێوان پێكهاتەكان كراوەو ئێمە پارێزگار وەربگرین و توركمانیش داوای پارێزگار بكات، لەوكاتەدا سەرۆكی ئەنجومەنەكەش وەردەگرین و ناكرێت ئەنجومەنەكە كارەكانی پەكی بكەوێت".


SNN:

سامان بەختیار

 4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 6:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.