هەواڵ
گرفتێك ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران مەرجەكەی هەرێمی كوردستان بۆ ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بەبەغدا بەگوێرەی یاسای بودجەی 2019ی عیراق ئاشكرادەكات و ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت، "ئەو پارەیەی بەگوێرەی یاسای بودجە بۆ كرێی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم تەرخانكراوە 300 ملیار دینارە"، هاوكات كێشەیەكی دیكەی هەرێمیش لەبواری نەوتیدا دەخاتەڕوو.

شیروان میرزا قادر ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی دوا لێدوانی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم، مەرجی ڕادەستكردنی نەوتەكەیان بەكۆمپانیای سۆمۆی نیشتیمانی، دابینكردنی كرێی كۆمپانیا نەوتیەكانە كە لەهەرێمی كوردستان كاردەكەن".
وتیشی:"بەگوێرەی یاسای بودجەی 2019ی عیراق بڕی 12 ترلیۆن دینار بۆ كرێی كۆمپانیا نەوتیەكان لەعیراقدا تەرخانكراوەو لەو ڕێژەیەش 300 ترلیۆن دینار بۆ كرێی كۆمپانیا نەوتیەكان دابینكراوە، بەڵام ئەوەش بەشی كرێی كۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم ناكات و ڕێژەیەكی كەمە".
ئاشكراشیكرد، "كێشەیەكی دیكە هەیە، ئەویش ئەوەیە پێشتر هەرێم بۆ دانەوەی قەرزەكانی، نەوتی بەكۆمپانیا بیانیەكانداوە، چاوەڕوانیشدەكرێت ئەو هەنگاوە هەرێم دوچاری گرفت بكات لەبەرهەمهێنان و ڕادەستكردنی نەوتەكەی بەكۆمپانیای سۆمۆی نیشتیمانی".


SNN:

سامان بەختیار

 5 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 7:26PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.