هەواڵ
زانیاری لەبارەی دەستپێكردنی بەشەخۆراك لەمساڵدا بڵاودەكرێتەوە
بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی ڕونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان و دەستپێكردنی بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ دەدات، ڕاشیدەگەیەنێت، "بەشە خۆراكێكی هاوڵاتیانمان بەدەستگەیشتوە و چاوەڕوانی گەیشتنی بەشەخۆراكەكانی دیكە دەكرێت".

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "لەئێستادا بەشە برنجی مانگی یەكی ئەمساڵمان بەدەستگەیشتوەو چاوەڕوانی گەیشتنی بەشەخۆراكەكانی دیكە دەكرێت".
وتیشی:"لەئێستادا چاوەڕوانی گەیشتنی بەشە شەكرو زەیت دەكەین و هەركاتیش بەدەستمان بگات، دەست بەدابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دەكەین، خۆ ئەگەر بەر لەنەورۆزی ئەمساڵ  ئەو بەشەخۆراكانەمان بەدەستبگات، دابەشیدەكەین".
ئاشكراشیكرد، "ڕۆژانە بەشەخۆراكمان بەدەستدەگات، بەڵام چاوەڕواندەكەین، ئەگەر بڕی پێویست بەشەخۆراكەكانمان بەدەستگەیشت، دەست بەدابەشكردنی دەكەین".


SNN:

سامان بەختیار

  2 مانگ پێشتر - Mar 15 2019 7:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.