هەواڵ
پەیامێك لەگۆڕانەوە پارتی: بەدڵی ئێوە بڕیارنادەین
بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێك ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكەش ڕایدەگەیەنێت، "سورین لەسەر هەڵوێستەكەی پێشترمان سەبارەت بەسەرۆكایەتی هەرێم"، دەشڵێت:"بابەتی سەرۆكایەتی هەرێم گۆڕان هەمان هەڵوێستی هەیەو مەرجیش نییە بەدڵی پارتی بۆچونمان دەرببڕین".

نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند، "گۆڕان پاشەكشەی لەهەڵوێستی پێشتری لەبارەی گۆڕینی سیستمی سیاسی لەهەرێم نەكردوە، بەڵكو سورە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمان و گۆڕینی سیستمی سیاسی لەسەرۆكایەتیەوە بۆ پەرلەمانی بەتایبەت لەبابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا".
ڕونیشیكردەوە، "یەكێك لەو هەنگاوانەی بزوتنەوەی گۆڕان دڵی پێیخۆشە، هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمە لەناو پەرلەمانەوە تائەوكاتەی  پڕۆژەی دەستور ئامادە دەكرێت".
بەرپرسەكەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشكرد، "دوای یەكلاكردنەوەی پڕۆژەی دەستور بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم لەپڕۆژەكەدا یەكلادەكرێتەوە، بەڵام دەبێت ئامادەكردنی دەستور ڕەزامەندی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی لەسەربێت".
ئەوەشی وت:"گۆڕان سورە لەسەر هەڵوێستەكەی پێشتریی و  دەبێت لەپڕۆژەكەدا سەرۆكی هەرێم لەپەرلەمانەوە هەڵبژێرێت و ئێمەش لەگەڵ پارتی یەكهەڵوێست نابین ئەگەر ئەوان لەكاتێكدا داوا بكەن هەڵبژاردنەكە لەناو خەڵكەوەبێت".
بەوتەی بەرپرسەكەی گۆڕان، "مەرج نییە ئەوكات بزوتنەوەی گۆڕان بەدڵی پارتی بڕیاربدات، بەڵكو خاوەنی هەڵوێستی خۆیەتی و سورە لەسەری، بابەتی دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێمیش دواتر لەلایەن پەرلەمانەوە یەكلادەكرێتەوەو بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت".


SNN:

سامان بەختیار

 4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 8:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.