هەواڵ
داعش لەدەرەوەی هەرێم هێرشدەكاتەسەر كوردەكان
لەكەمپەكانی وڵاتانی ئەوروپا هێرشدەكرێتەسەر پەنابەرانی عیراق و سەرۆكی دەزگای لوتكەش بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران زانیاری ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، "بەشێك لەوانەی هێرشدەكەنەسەر كوردەكان پاشماوەی داعشن".

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران بەSNNی ڕاگەیاند، "بەشێك لەو داعشانەی ڕویان لەعیراق كردبوو، ئەوانەشی لەناوخۆوە پەیوەندیان بەو گروپە تیرۆرستیە كردبوو، لەڕێگەی كۆچی بەلێشاوی كۆچبەرانەوە هەوڵیانداوە بچنە وڵاتانی ئەوروپا".
وتیشی:"بەشێكیش لەوانە لەكەمپەكانی سنوری یۆنان ماون و زۆرجاریش لەكەمپەكان ڕوبەڕوی پەنابەرە كوردەكان دەبنەوە".
ئەوەشی ڕونكردەوە، "زۆرجار شەڕو ڕوبەڕوبونەوە لەگەڵ كوردەكان ڕودەدات، بەشێك لەوانەشی هێرشدەكەنەسەر كوردەكان ڕەگەزپەرست و ئیسلامی توندڕەون، بۆیە بەردەوام كێشەو ئاڵۆزی لەكەمپەكان ڕودەدات".
ئاشكراشیكرد، "نزیكەی 10 هەزار پەنابەری عیراقی لەكەمپە جیاوازەكانن و دورگەكانی یۆنان و ئەسینا بونیان هەیە، بەشێك لەوانەش داواكاریان پێشكەشكردوە بۆئەوەی وەڵام وەربگرن و بچنە ئەمریكاو كەنەداو چەند وڵاتێكی دیكە، بەشێكیشیان چاوەڕوانن ببرێن بۆ وڵاتانی ئەوروپا".
ئاماژەی بەخراپی دۆخی پەنابەرانیش كردو وتی:"خزمەتگوزاری تەندروستی و خۆراك و شوێنی مانەوەیان زۆرخراپەو گوزەرانیان لەئاستێكی خراپدایە، ئەوەش وایكردوە لەبارێكی دەرونی خراپدابن، لەكاتێكدا بەهیوای ژیانێكی باش سەردانی وڵاتانیان كردوە".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 4 ڕۆژ پێشتر - Mar 15 2019 9:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.