هەواڵ
دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌ستپێده‌كات..سبه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ وه‌ریده‌گرێت
تائێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هیچ خشته‌یه‌كی‌ موچه‌ی‌ بۆ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵ ڕانه‌گه‌یاندوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ‌ موچه‌یان پێده‌درێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌SNN دراون، تائێستا هیچ زانیاریه‌كیان پێڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ موچه‌یان پێبدرێت.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، پێیانڕاگه‌یه‌نراوه‌ سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ 3ی‌ 4ی‌ 2019، لیواكانی‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌و دیوانی‌ وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرن.

پێشتریش SNN له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ئاشكرایكردبوو، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌ك پێشده‌خرێت به‌به‌راورد به‌مانگه‌كانی‌ دیكه‌ كه‌ له‌ڕۆژانی‌ 5و 6و 7ی‌ مانگدا دابه‌شده‌كرا.


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 مانگ پێشتر - Apr 2 2019 11:15AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.