هەواڵ
گۆڕان كاندیده‌كانی یه‌كلاكرده‌وه‌.. به‌لیستێك ناوه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه‌
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلاده‌كاته‌وه‌، به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركاتێك داوامان لێكرا، به‌لیستێك ناوی كاندیده‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: كاندیدمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه‌ دیاریكردووه‌، كه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌رمانده‌كه‌وێت.

وتیشی: هه‌ركاتێك یه‌كێتی و پارتی گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن، ئێمه‌ كاندیده‌كانمان ئاماده‌ن و ڕاده‌ستی لیژنه‌كان ده‌كرێن.

به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانیان یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكرد: بڕوانامه‌و لێهاتوویی و شاره‌زایی و ته‌مه‌ن، بۆ دیاریكردنیان ڕه‌چاوكراوه‌.

نه‌سره‌دین مه‌حمود وتیشی: هه‌ركه‌سێك كه‌ پۆستێكی پێده‌درێت، مه‌رجه‌ شاره‌زایی و بڕوانامه‌ی له‌بواره‌كه‌دا هه‌بێت.

لێدوانی به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان، له‌كاتێكدایه‌ تائێستا ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سیڤی كاندیده‌كانیان پێكنه‌هێناوه‌. 


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 3 ڕۆژ پێشتر - Apr 15 2019 8:31AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.