هەواڵ
وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێك له‌باره‌ی لێبڕینی موچه‌وه‌ ده‌دات
وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان له‌هاوڵاتیان دواده‌خات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ پێمانڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان بۆ لانیكه‌م سێ مانگی دیكه‌ دواخراوه‌.

لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند: له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ پێمانڕاگه‌یه‌نراوه‌ كه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كانی خانووبه‌ره‌و هاوسه‌رگیری له‌فه‌رمانبه‌ران لانیكه‌م بۆ سێ مانگی دیكه‌ دواخراوه‌.

وتیشی:"ئه‌و به‌ڵێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دواخستنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان به‌ڕه‌چاوكردنی ره‌وشی ئێستانی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان بووه‌و ره‌نگه‌ له‌سێ مانگ زیاتریش دوابخرێت".

له‌باره‌ی رێككردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه‌، لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی وتی:"تائێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی میكانیزمی رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌ستی نه‌گه‌یشتوه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێویسته‌ وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رێكبخاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ئێستا موچه‌ی مانگی (1) دابه‌شده‌كرێت".

وتیشی:"رێككردنه‌وه‌ی موچه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كارێكی ئاسان نییه‌، هه‌م حكومه‌ت قه‌رزداری فه‌رمانبه‌رانه‌و هه‌م فه‌رمانبه‌رانیش قه‌رزداری حكومه‌تن، بۆیه‌ ده‌بێت كار به‌وه‌ بكرێت كه‌ چۆن هه‌ردوو قه‌رزه‌كه‌ ده‌درێته‌وه‌".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 10:06AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.