هەواڵ
میكانیزمی خه‌رجكردنی جیاوازی موچه‌ ئاشكراده‌كرێت
له‌باره‌ی خه‌رجكردنی جیاوازی موچه‌ی ساڵی 2018ه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت و لێپرسراوی ژمێریاری موچه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی رێنمایی وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجكردنی جیاوازی موچه‌ له‌ساڵی 2018 كه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌بووه‌، هه‌مان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێی به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌كه‌ین.

ئامانج سلێمان لێپرسراوی ژمێریاری موچه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی به‌SNNی راگه‌یاند:  له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ جێبه‌جێكراوه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌، بڕوانامه‌كه‌یان بۆ ئه‌ژماركراوه‌و شایسته‌ داراییه‌كه‌شیان پێدراوه‌، به‌ڵام به‌پێی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه‌.

وتیشی:"ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌بووه‌و بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت یان به‌شێك له‌موچه‌كه‌ی نه‌چێته‌ پاشه‌كه‌وته‌وه‌، بڕوانامه‌كه‌ی نه‌هێناوه‌ یه‌كسانی بۆ بكرێت، ئێستا ئه‌گه‌ر بیه‌وێت یه‌كسانكردنه‌كه‌ی بۆ بكرێت، به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و رێژه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌".

روونكردنه‌وه‌ی زیاتریشی داو وتی:"له‌ڕێنمایی ژماره‌ (6)دا وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ كار به‌ڕێنماییه‌كانی ژماره‌(9، 17، 18) بكرێت، له‌و سێ رێنماییه‌شدا به‌ڕوونی ئاماژه‌ی به‌وه‌دراوه‌ جگه‌ له‌مانگی 12ی 2018 نه‌بێت، بۆ مانگه‌كانی دیكه‌ به‌پێ رێژه‌ی پاشه‌كه‌وت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ئێستاداش یه‌كسانكردنی بڕوانامه‌كه‌ی بۆ بكرێت، مامه‌ڵه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".

راشیگه‌یاند:"تائێستا رێنماییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییمان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕێی به‌رچاوڕوونی زیاتر ده‌كه‌ین كه‌ ئایا شایسته‌ داراییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕوانامه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌ چۆن بدرێته‌وه‌".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 10:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.