هەواڵ
نوێترین په‌یامی‌ یه‌كێتیی‌ بۆ گۆڕان
یه‌كێتیی نیشتمانیی دواین زانیاری له‌باره‌ی كێشه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش په‌یامێك ئاراسته‌ی گۆڕان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "پێمان خۆشه‌ گۆڕان ئه‌وه‌ تێبگات كه‌ یه‌كێتی پێویستی به‌ جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه‌".

سه‌عیدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌دووری ده‌زانێت رێككه‌وتنی نێوان گۆران و پارتی به‌هۆی پێداگیری یه‌كێتیه‌وه‌ له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و به‌ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه‌، "ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر لاوازه‌و ئه‌گه‌ریش رویدا ئه‌وه‌ كێشه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی خۆیانه‌‌و ده‌بێت خۆیان له‌گه‌ڵ پارتی رێكبكه‌ون".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌منزیكانه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان هیچ گفتوگۆیه‌كیاان هه‌بووه‌، مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت:"هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان نه‌بووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداریش بم، هۆكاره‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌".

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، عه‌رزی ئێمه‌یه‌ بۆ برایه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕان حازرین، ئامۆزایه‌تیشمان قبوڵه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و هیچی قبوڵ نه‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ چیه‌.

له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سلێمانی، سه‌عدی پیره‌ ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئێمه‌ رێكه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان، پارێزگاری سلێمانی له‌ گۆڕانه‌، هی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌یه‌كێتی، ئه‌م ده‌ستاو ده‌ستكردنه‌ی ده‌سه‌ڵات شتێكی باشه‌، ئه‌گه‌ر كێشه‌شمان هه‌بێت ده‌بێت دابنیشین و كۆبینه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی.

له‌باره‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌، پیره‌ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ مه‌به‌ستمان زیندووكردنه‌وه‌ی (په‌نجا به‌ په‌نجا) نییه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت حكومڕانیه‌كی باش بكرێت، ده‌بێت یه‌كێتی "ته‌ماشاچی" نه‌بێت و شه‌ریكه‌ بڕیارده‌ر بێت، ده‌بێت له‌و جێگایانه‌ رۆڵی هه‌بێت بۆیه‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌و له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌یه‌كێتی پێویستیه‌، جا گۆڕان ده‌یه‌وێت یا نا ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌ نییه‌ پێمان خۆشه‌ گۆڕان ئه‌وه‌ تێبگات كه‌ یه‌كێتی پێویستی به‌و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمه‌ هه‌یه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 ڕۆژ پێشتر - Apr 15 2019 10:41AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.