هەواڵ
ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خانویان له‌سه‌ر تاپۆ ده‌كرێت
سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ تاپۆكردنی‌ ئه‌و خانو و زه‌ویانه‌ ده‌دات كه‌ فۆڕمیان هه‌یه‌و به‌رپرسێكی‌ شاره‌وانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت ڕێنمایی نوێ ده‌ربكرێت كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك سوودمه‌ندبوبێت پێشتر زه‌وی و خانوه‌كه‌ی‌ له‌سه‌ر تاپۆده‌كرێت یاخود نا و ده‌شڵێت: بڕیارنه‌دراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترێكدا چه‌ند بڕه‌ پاره‌ وه‌رده‌گیرێت. 

ئاری محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ فۆرم له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی راگه‌یاند:دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران په‌یوه‌ست  به‌تاپۆكردنی‌ ئه‌و خانوانه‌ی‌ بێ تاپۆن بڕیاره‌كه‌ ئه‌و زه‌وی و خانوانه‌  ده‌گرێته‌وه‌ كه‌فۆرمیان بۆكراوه‌ و دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ریان تاپۆده‌كرێن.

رونشیكرده‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی هه‌رێم گه‌یشتۆته‌ پارێزگای‌ سلێمانی و بڕیاری پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ باڵادراوه‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ ماوه‌ لیژنه‌یه‌كی‌ لاوه‌كی‌ پێكبهێنرێت و كاره‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن.

راشیگه‌یاند: تائێستا بڕیارنه‌دراوه‌ كه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترێكدا چه‌ند بڕه‌ پاره‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێت حكومه‌تی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ شاره‌وانی‌ رێنمایی نوێی پێده‌ربكات.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بڕیاری تاپۆكردنی‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ فۆرمیان هه‌یه‌، ده‌بێت ڕێنمایی نوێی پێده‌ربكرێت خاوه‌نی‌ خانو و زه‌ویه‌كه‌ به‌سودمه‌ندبوو ئه‌ژمارده‌كرێت یان نا، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر خاوه‌نی‌ زه‌ویه‌كه‌ پێشتر سوومه‌ندبووبێت له‌سه‌ری تاپۆده‌كرێت یاخود نا و ئه‌وه‌ش ده‌بێت رێنمایی نوێی پێده‌ربكرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

 3 ڕۆژ پێشتر - Apr 15 2019 11:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.