هەواڵ
له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندن ده‌ستیپێكرد
یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كرده‌وه‌و جارێكی تر داوایان كرد ده‌رگای دامه‌زراندنیان بۆ بكرێته‌وه‌و نوێنه‌ری ده‌رچووه‌ ناڕازیه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت چاومان به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌وێت". 

كه‌مێك پێش ئێستا ده‌یان یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه‌ ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كرده‌وه‌و داوایانكرد بڕیاری دامه‌زراندنیان بدرێت.

یه‌كێك له‌ نوێنه‌ری ده‌رچووه‌ ناڕازییه‌كان ره‌ مێدیاكانی راگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت ئه‌و به‌ڵێنه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ پێماندرا بۆ دامه‌زراندنمان جێبه‌جێبكرێت و چیتر ده‌ستی به‌ده‌ستیمان بۆ نه‌كرێت.

وتیشی: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ چاومان به‌ نێچیرڤان ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌وێت و دوا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ وه‌ربگرین".

ئه‌و ده‌رچووانه‌ كه‌ یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می سه‌ر ئاستی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستانن، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ داوا ده‌كه‌ن ده‌رگای دامه‌زراندنیان بۆ بكرێته‌وه‌، به‌ڵام به‌بیانووی نه‌بوونی بودجه‌وه‌ وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 11:34AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.