هەواڵ
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ی‌ تاوانه‌كانی كوشتنه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ش، دڵنیایی‌ به‌ هاووڵاتیان ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ روداوێك به‌شاراوه‌یی‌ نامێنیته‌وه‌و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیر ده‌كرێن".

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، له‌كۆنگریه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری‌ SNN تێیدا ئاماده‌بوو رایگه‌یاند، له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا سێ حاڵه‌تی‌ كوشتن له‌سنووره‌كه‌ هه‌بووه‌.

وتیشی‌:"رووداوه‌كان به‌مشێوه‌ بووه‌، له‌ڕۆژی (9ی‌ 4)دا له‌ كافتریایه‌كی شاری سلێمانی دوو كه‌س كه‌ هاوڕێی یه‌كتر بوون له‌سه‌ر پێدانی‌ پاره‌ بووه‌ به‌ كێشه‌یان و له‌ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك كوژراو دوو تۆمه‌تباریش كه‌ هاوكاری‌ بكوژه‌كه‌ بوون ده‌ستگیركراون، زانیاریش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌و له‌هه‌وڵداین بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، له‌ڕۆژی (10ی‌ 4) له‌ماڵی‌ خۆیان له‌گه‌ڕه‌كی‌ چوارباخ دوو كوڕو باوكێك بۆته‌ شه‌ڕیان له‌سه‌ر كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و سه‌ره‌نجام كوڕه‌كان چه‌ند چه‌قۆیه‌ك له‌ باوكی خۆیان ده‌ده‌ن و دوای‌ گه‌یشتنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، باوكه‌كه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات، بۆیه‌ چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركران له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌و  دواتر  دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆیان راده‌ستی پۆلیس كردوه‌و دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، له‌ڕۆژی 12ی‌ ئه‌م مانگه‌ش هاووڵاتیه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی‌ مامه‌یاره‌ی شاره‌ی سلێمانی كوژرا، كه‌سێكی‌ تریش بریندار بوو، له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیه‌ش  كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه‌و لێكۆلینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتیانی‌ دڵنیا كرده‌وه‌، كه‌  هیچ روداوێك شاراوه‌ نییه‌و تۆمه‌تباری‌ روداوه‌كانیش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ی‌ كارو چالاكی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان له‌مانگی‌ چوار، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وتی‌: " بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان 29  كه‌سیان ده‌ستگیر كردوه‌  به‌تۆمه‌تی‌: (دزیكرد، ته‌زویركردنی‌ پاره‌‌و ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو) چه‌ند بابه‌تێكی‌ دیكه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ به‌رده‌وامه‌".


SNN:

سۆران سه‌عید

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 11:45AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.