هەواڵ
دوو هێڵی ئینته‌رنێت له‌كاركه‌وتن
هه‌ردوو هێلێ ئینته‌رنێتی (فاست لینگ) و (نه‌ورۆز) له‌سلێمانی له‌كاركه‌وت و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته‌و گه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمیش روونكرده‌وه‌ ده‌دات و هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

كاروان ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆسته‌و گه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌SNNی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 15ی 4ی 2019، هه‌ردوو هێلێ ئینته‌رنێتی (فاست لینگ) و (نه‌ورۆز) له‌سلێمانی له‌كاركه‌وتوون و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هێڵی (ڤایبه‌ر ئۆپتیك)ی سه‌ره‌كی ئه‌و دوو هێڵه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی وه‌ستاوه‌.

وتیشی: "پاش كه‌مێكی تر ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و هه‌ردوو هێڵه‌كه‌ ده‌كه‌ونه‌وه‌ كار". 


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

 3 ڕۆژ پێشتر - Apr 15 2019 11:56AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.