هەواڵ
وه‌فدێكی به‌غدا ده‌گاته‌ هه‌رێم
ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق ده‌گاته‌ شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش هۆكاری هاتنی ئه‌و وه‌فده‌ ئاشكراده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، راپۆرتی تایبه‌ت به‌دۆخی ئه‌منی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان تاوتوێده‌كرێت.

لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی ئۆپراسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌SNNی راگه‌یاند: بڕیاره‌ پاش كه‌مێكی تر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و پێشمه‌رگه‌ له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌تاوتوێكردنی راپۆرتی ئه‌و لیژنه‌ لاوه‌كییانه‌ی كه‌ پێكهێنرابوون بۆ دۆخی ئه‌منی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان.

وتیشی:"پێشتر لیژنه‌ سه‌ره‌كییه‌كان لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كانیان راسپارد بۆئه‌وه‌ی راپۆرتێكی مه‌یدانی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی سنووری خانه‌قین سنووره‌كانی دیاله‌و كه‌ركوك و مه‌خمور و موسڵ ئاماده‌ بكه‌ن، ئێستا راپۆرته‌كه‌ ئاماده‌یه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا تاوتوێده‌كرێت".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ راپۆرته‌كه‌ پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردبێت هێزی هاوبه‌شی نێوان سوپاو پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ پێكبهێنرێت و وتی:"تائێستا راپۆرته‌كه‌ تاوتوێنه‌كراوه‌و پێناچێت له‌ یه‌ك كۆبوونه‌وه‌شدا بڕیار له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌ هه‌ستیارانه‌وه‌ هه‌بێت".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 ڕۆژ پێشتر - Apr 15 2019 12:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.