هەواڵ
زانیاریی گرنگ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1)ه‌وه‌
پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1)ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌ 10 رۆژی رابردوو ته‌نها چه‌ند وه‌زاره‌تێكی كه‌م موچه‌یان پێدراوه‌، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت"ناتوانین به‌دواداچوون بۆكاره‌كانی ئه‌م كابینه‌یه‌ بكه‌ین"، به‌پێی زانیارییه‌كانی SNNیش، دارایی چاوه‌ڕێی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندجارێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم جه‌ختیان كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌موو 30 رۆژ جارێك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1) به‌خاوی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ندێك وه‌زاره‌ت هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 30 رۆژه‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: به‌پێی یاسا خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانێت به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌ له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌م بكات، بۆیه‌ هیچ زانیارییه‌كمان له‌باره‌ی موچه‌و میكانزمه‌كانی دابه‌شكردن و هۆكاری دواكه‌وتنیه‌وه‌ نییه‌.

وتیشی:"تا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكنه‌هێنرێت، ناتوانین به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین".

هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ دراون به‌SNN، هۆكاری خاوی به‌ڕێوه‌چوونی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1) بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ تائه‌مڕۆ 15ی 4ی 2019، (453)ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌یشتۆته‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمیش پاره‌ی ته‌واوی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 12:43PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.