هەواڵ
ئه‌م جۆره‌ ئاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌ مه‌كڕن
به‌هۆی زوو تێكچونی پێكهاته‌كه‌ی، له‌باره‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراوه‌وه‌ هۆشداری ده‌درێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رتیشكی خۆر نه‌كڕن.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كی‌ بۆ SNN نێردراوه‌، تێیدا رایگه‌یه‌ندراوه‌: به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌ كارلێككردن له‌نێوان ده‌به‌ی پلاستیك و ئه‌و ئاوه‌ی بۆخواردنه‌وه‌ تێی ده‌كه‌ن، پێكهاته‌كه‌ زوو ده‌گۆڕێت شیاوی خواردنه‌وه‌ی نامێنێت.

وتیشی‌: به‌هاوكاری لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێگری له‌و بارهه‌ڵگرانه‌ ده‌كات به‌سه‌ردانه‌ پۆشراوی له‌كارگه‌كان یاخود له‌كۆگاكانی عه‌مباركردنه‌وه‌‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ بازاڕ و چێشتخانه‌و ماركێته‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ده‌گیرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان وتی: پێشتر دوكان و ماركێته‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ نابێت خواردن و خواردنه‌وه‌كان له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش واده‌ی به‌سه‌رچونیان زووخراپ ده‌بن و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات؛ له‌كاتی كڕینی ئاوی خواردنه‌وه‌دا شوێنێك ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراوی له‌به‌ر تیشكی خۆر دانابوو لێی نه‌كڕن، ته‌نها له‌و شوێنانه‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌ده‌به‌نراو بكڕن دورله‌تیشكی خۆر و شوێنی تایبه‌ت دایانناوه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 1:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.