هەواڵ
داوا ده‌كرێت هاورده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت
له‌پێناو زیاتر پاراستن و پشتیوانیكردن له‌به‌رهه‌می ناوخۆی، داوا ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم هاوشێوه‌ی عیراق هاورده‌كردنی به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌ بكات، خاوه‌ن كارگه‌كانی هه‌رێمیش له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆشداری توند ده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ 15ی 4ی2019، ژماره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن كارگه‌كانی شیره‌مه‌نی سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیان كردو له‌گه‌ڵیان كۆبوونه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كێشه‌و گرفته‌كانیان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند: ئه‌م خاوه‌ن كارگانه‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌ و گرفتیان هه‌یه‌ له‌وانه‌ پاراستن له‌به‌رهه‌می ناوخۆیی ناكرێت و ده‌روازه‌كان كراوه‌ته‌وه‌ له‌ئاستی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و پێداویستییه‌كان پڕده‌كاته‌وه‌.

وتیشی: خاوه‌ن كارگه‌كان رایانگه‌یاندوه‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانی له‌به‌رهه‌می ناوخۆی بكه‌ن، ده‌توانن ژماره‌ی ده‌ستی كار له‌ كارگه‌كانیان وه‌ك پێشتر زیادی بكه‌ن بۆ 10 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گیروگرفتانه‌وه‌ ئێستا ته‌نها دوو هه‌زار ده‌ستی كاریان هه‌یه‌.

سیروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا حكومه‌تی عیراق بۆماوه‌ی سێ مانگ هاورده‌كردنی به‌رهه‌می شیره‌مه‌نی قه‌ده‌غه‌كردووه‌، هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێمیش ئه‌و یاسایانه‌ جێبه‌جێ بكات.

لای خۆشییه‌وه‌، قادری حاجی عه‌لی یه‌كێك له‌خاوه‌ن كارگه‌كان دڵنیاییدا، ئه‌گه‌ر پشتیوانی له‌به‌رهه‌می ناوخۆی هه‌بێت ده‌توانن پێداوایستییه‌كانی هه‌رێم و عیراق دابین بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌وه‌ هه‌ندێك له‌كارگه‌كان داخراون.


SNN:

سۆران سه‌عید

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 1:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.