هەواڵ
رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌درێت
وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ رونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هاوتاكردنی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ ناوخۆ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌ماندان، به‌ڵام ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات و ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی بكرێت.

فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی راگه‌یاند: پێشتر بڕیاری چاككردنی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ هاوتاكردن و زیادكردنی‌ موچه‌یان هاوشێوه‌ی‌ به‌شێكی هێزه‌كانی‌ ناوخۆدراوه‌ بڕیاره‌كه‌ش له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بووه‌ و بڕیاری ژماره‌19ی په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی‌ دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كرا.

رونیشیكرده‌وه‌، وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ چاككردنی‌ موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ن، به‌ڵام ناتوانن بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێبكه‌ن،"به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر بڕیارێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ كه‌ده‌رده‌كرێت حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات و ئاڕاسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی بكرێت ئه‌وكات جێبه‌جێبكرێت".

راشیگه‌یاند: هه‌ربڕیارێك له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ كه‌ ده‌رده‌كرێت ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ له‌سه‌ر نه‌بێت جێبه‌جێناكرێت، له‌م قۆناغه‌شدا هه‌نگاو نه‌نراوه‌ كه‌موچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ هاوتای هێزه‌كانی‌ ناوخۆ بكرێت و ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.


SNN:

سامان به‌ختیار

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 1:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.