هەواڵ
زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌ داعش دابه‌شكرا
له‌ سلێمانی زیاتر له‌ 800 پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌داعش دابه‌شكرا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆش رایده‌گه‌یه‌نێت دوای ئه‌م قۆناغه‌ زه‌وی به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ردا دابه‌شده‌كرێت.

له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌رپرسانی حكومی و حزبی زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدانی شه‌ڕی دژ به‌داعش دابه‌شكرا، لوقمان ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ له‌لێدوانێَكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند: به‌هاوكاری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 و پارێزگار و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی‌ توانیمان له‌سنوری به‌كره‌جۆ 840پارچه‌ زه‌وی دابین بكه‌ین بۆكه‌سوكاری شه‌هیدانی‌ شه‌ڕی دژ به‌داعش.

وتیشی:قۆناغی یه‌كه‌م 840 پارچه‌ زه‌وییه‌ بۆ قۆناغی داهاتوو به‌بێ جیاوازی نزیكه‌ی 140 شه‌هیدی تر ماوه‌ زه‌ویان بۆ دابین ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات دوای ئه‌وانیش به‌نیازین زه‌وی بۆ كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر دابین بكه‌ین.

لوقمان ڕه‌ئوف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا ئه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌ی‌ كه‌زه‌وی‌ وه‌رده‌گرن، پێویسته‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ بكه‌ن بۆ به‌ڕێكردنی ڕێكاری یاسایی و دروستكردنی فۆڕم بۆ به‌ناوكردنیان.


SNN:

سۆران سه‌عید

 3 ڕۆژ پێشتر - Apr 15 2019 1:37PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.