هەواڵ
پارتی‌ و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌
وه‌فدێكی‌ پارتی‌ تایبه‌ت به‌پرسی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت سه‌ردانی‌ گۆڕان ده‌كات، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت"بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكی‌ پارتی‌ سه‌ردانی‌ گۆڕان بكات و له‌گه‌ڵیان كۆبێته‌وه‌".

فازڵ به‌شاره‌تی‌ ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌SNNی‌ راگه‌یاند"له‌بیركردنه‌وه‌ی‌ هیچ كه‌سێكدا نه‌بوو پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌نده‌ بخایه‌نێت، به‌داخه‌وه‌ لایه‌نه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی‌ میلله‌تیان پشتگوێخستوه‌، ئه‌وه‌ش به‌زیانی‌ هه‌موو كه‌س و لایه‌نێكه‌، چونكه‌ خه‌ڵك بۆئه‌وه‌ ده‌نگیدا كه‌هه‌رچی‌ زووه‌ حكومه‌ت پێكبهێنرێت و پرۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌گه‌ڕبخرێنه‌وه‌".

وتیشی‌:"بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدێكی‌ پارتی‌ سه‌ردانی‌ گۆڕان بكات و له‌گه‌ڵیان كۆبێته‌وه‌، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌كه‌، به‌ڵام رۆژه‌كه‌ی‌ دیارینه‌كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قۆناغه‌ سه‌خته‌كانی‌ وتوێژ كۆتای‌ پێهاتووه‌".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد،"ده‌بێت هه‌رلایه‌نێك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ لێبورده‌ی نیشان بدات و ئاوڕێك له‌خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌و چیتر خه‌ڵك له‌چاوه‌ڕوانیدا نه‌هێڵنه‌وه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  2 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 2:17PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.