هەواڵ
رونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی موچە دەدرێت .. وەزارەتی دارایی زانیاریەكە ئاشكرادەكات
لەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ رونكردنەوە دەدرێت و بەگوێرەی زانیارییەكان پارەی تەرخانكراو بۆ بەڵێندەران كاریگەری لەسەر دابەشكردنی موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت و ئەوەشخراوەتەڕوو دابەشكردنی موچە بەردەوام دەبێت لەو وادەیەی دیاریكراوە.

لەئێستادا باسلەوەدەكرێت كەبەهۆی تەرخانكردنی پارە بۆ بەڵێندەران دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بۆ موچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دواكەوتوە و جۆرێك لەسستی لەپرۆسەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران لەم مانگەدا هەیە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەوەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە بەSNNدراون،"هەر بڕە پارەیەك كە بۆ بەڵێندەران تەرخاندەكرێت پەیوەندی بەو بڕە پارەیەوە نییە كە بۆ موچەی فەرمانبەران تەرخانكراوە، بەڵكو ئەو پارەیەی كە بۆ بەڵێندەران دابین دەكرێت لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە یەكلادەكرێتەوە و دواتر وەزارەتی دارایی پارەكەی بۆ دابین دەكرێت".

هەر لە زانیارییەكاندا باس لەوەشكراوە پارەی بەڵێندەران لەلایەن بودجەی وەبەرهێنانەوە ئامادە دەكرێت، بەڵام پارەی تەرخانكراو بۆ موچەی فەرمانبەران تایبەتە بەبودجەی بەكاربەرەوە و بەدوو میكانیزمی جیاواز پارەكەیان بۆ دابیندەكرێت.

لەزانیارییەكانی SNNدا تەئكیدكراوەتەوە كە دابەشكردنی موچە بەردەوامی دەبێت و بەهیچ شێوەیەك هەر بڕە پارەیەك بۆ بەڵێندەران تەرخاندەكرێت، كاریگەری لەسەر دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران نابێت.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Apr 15 2019 4:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.