هەواڵ
رۆژی‌ پێنج شه‌ممه‌ موچه‌ی‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دابه‌شده‌كرێت
له‌دوای‌ 34 ڕۆژ وه‌زاره‌تی‌ دارایی واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا-ش په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاشكراكردوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا هاتوه‌ ((ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت)).

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی‌ به‌په‌یوه‌ندیه‌كی‌ نێوان د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی‌ هه‌رێم كردوه‌و وه‌زیری‌ داراییش ئاشكرایكردوه‌، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 18ی‌ 4ی‌ 2019 موچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو زانكۆكان دابه‌شده‌كرێت.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ داوا له‌یه‌كه‌ی ژمێریاری هه‌ریه‌ك له‌زانكۆكان كراوه‌ ئاماده‌كاری پێویست بكه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی لیسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌دا موچه‌ی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی دابه‌شبكرێت.

ڕاگه‌یاندنی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌ردوو كه‌مپی‌ كۆن و نوێی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بایكۆتی‌ ده‌وامیان ڕاگه‌یاندو جه‌ختیانكرده‌وه‌، 34 ڕۆژه‌ موچه‌یان وه‌رگرتوه‌، بۆیه‌ تائه‌وكاته‌ی‌ موچه‌یان پێنه‌درێت، ده‌وامناكه‌ن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Apr 16 2019 1:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.