هەواڵ
زانیاری نوێ له‌باره‌ی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو بڵاوده‌كرێته‌وه‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌ك له‌سلێمانی‌ ڕِونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوی ئه‌مساڵ له‌فه‌رمانگه‌كان ده‌دات، ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پێویستيش ده‌دات سه‌باره‌ت به‌لێبڕینه‌كان له‌موچه‌ی‌ ئه‌و مانگه‌دا.

حه‌سه‌ن ڕه‌شید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌ك له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "وه‌كو گه‌نجینه‌ی‌ خۆمان، هیچ فه‌رمانبه‌رێك پێشینه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی و پێشینه‌كانی‌ دیكه‌مان له‌موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی ئه‌مساڵ لێنه‌بڕیوه‌ تا بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌".

وتیشی‌:"به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ وه‌كو هاوڵاتی له‌پێشینه‌كانیان سودمه‌ندبون هه‌ر لێیان وه‌رده‌گرێته‌وه‌و بۆیان ناگه‌ڕێنرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "له‌ئێستادا سه‌رقاڵی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی یه‌كی‌ ئه‌مساڵین، هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كیش كه‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوی‌ به‌كۆتا ده‌هێنێت، ڕه‌وانه‌ی‌ گه‌نجینه‌ی‌ ده‌كات و وردبینی‌ تێداده‌كرێت و ئاماده‌ده‌كرێت تائه‌وكاته‌ی موچه‌ی مانگی‌ دوو ده‌ستپێده‌كات".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، "تائێستا هیچ بڕیارێك نییه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی‌ لیستی موچه‌ی‌ مانگی‌ دوی ئه‌مساڵ لێبڕینی‌ پێشینه‌كان له‌موچه‌خۆران ده‌ستپێبكاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕیارێكیش بدرێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پێشینه‌كان، ده‌بێت پێشوه‌خته‌ ئاگاداربكرێینه‌وه‌، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ هیچ فه‌رمانێك نییه‌ لێیان ببڕدرێت و دواتر به‌فه‌رمانی‌ دیكه‌ بۆیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Apr 19 2019 3:19PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.