هەواڵ
ناوی‌ كاندیده‌كه‌ی‌ گۆڕان بۆ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ئاشكراده‌كرێت
بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم وكاندیده‌كه‌یان بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌دات، ئه‌ندامێكی‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ش ناوی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌یان ئاشكراده‌كات كه‌ ناوی‌ هێنراوه‌، ده‌شڵێت:"تائێستا له‌سه‌ر هیچ كاندیدێكمان بڕیاری‌ كۆتایی نه‌دراوه‌".

چالاك موهه‌ندیس ئه‌ندامی جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌ باڵایه‌ی‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ كاندیدی پۆسته‌ وزاریی و باڵاكان پێكهێنراوه‌، كاندیده‌كانی گۆڕان یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه‌".

وتیشی:"ئه‌وه‌ی‌ باس له‌كاندیدكردنی‌ كاك مسته‌فا سه‌ید قادر بۆ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌كرێت، ته‌نها له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسی لێوه‌كراوه‌و ناوی‌ هاتوه‌، به‌ڵام به‌ڕه‌سمی كاندیدكردنی‌ مسته‌فا سه‌ید قادر یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ناوی‌ منیش بۆ پۆستی‌ وزاریی هێنراوه‌، به‌ڵام به‌ڕه‌سمی ئه‌و پرسانه‌و كاندیده‌كانی‌ گۆڕان بۆ كابینه‌ی‌ حكومه‌ت یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ گۆڕان زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌:"بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان گرفتی‌ نییه‌و هه‌ركات بابه‌تی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم یه‌كلاكرایه‌وه‌، به‌زوترینكات كاندیده‌كان پێشكه‌شده‌كرێن و ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كاندید ده‌بن بۆ پۆسته‌ باڵاكان له‌كابینه‌ی‌ حكومه‌تدا گۆڕان یه‌كلای ده‌كاته‌وه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 8:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.