هەواڵ
به‌فربارین ڕوو له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا بۆ ماوه‌ی‌ 48 له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌مڕۆوه‌ بارانبارین به‌رده‌وامده‌بێت و له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانیش ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ به‌فر هه‌یه‌".

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا ڕاگه‌یه‌نراوه‌، "به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كان ئه‌مڕۆ 20ی 4ی 2019 به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌دوا نیوه‌ڕۆوه‌ بۆ نیمچه‌ هه‌ور ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ بارینی‌ باران به‌شێوه‌ی‌ پچڕ پچڕو له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانیش ڕێژه‌ی‌ بارانه‌كه‌ زیاتر ده‌بێت".

له‌زانیاریه‌كانی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه‌ ((به‌گوێره‌ی‌ پێشبینیه‌كان بۆ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، ئاسمان به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ هه‌وری‌ ته‌واو ده‌گۆڕێت له‌گه‌ڵ دابارینی‌ لێزمه‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ی‌ پچڕ پچرش له‌كاته‌كانی‌ شه‌ودا، له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانیش ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ به‌فرێكی‌ كه‌م هه‌یه‌)).


SNN:

بەشی ھەواڵ

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 10:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.