هەواڵ
ئاگادارییه‌ك بۆ خاوه‌نی‌ ئه‌م زه‌ویانه‌..مۆڵه‌تیان پێده‌درێت
سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دروستكردنی‌ خانوو به‌گوێره‌ی‌ ڕێنماییه‌ نوێیه‌كان و پێدانی‌ مۆڵه‌ت ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ بڕیاری نوێ ده‌ركراوه‌، به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ پێشتر زه‌ویه‌كه‌یان جیاكردۆته‌وه‌و یه‌كێك له‌زه‌ویه‌كان خانوی تێدا دروستكردوه‌ مۆڵه‌ت به‌زه‌ویه‌كه‌ی‌ ته‌نیشتیشی‌ ده‌درێت".

توانا كه‌مال سه‌رۆكی‌ شاره‌وانی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ بڕیاری پێشتر بۆ دروستكردنی‌ خانوو، زه‌ویه‌كی‌ 300 مه‌تری یاخود 200 مه‌تری پێشتر خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌یتوانی‌ بیكاته‌ دوو پارچه‌و دوو خانوی سه‌ربه‌خۆی‌ تێدا دروستبكات، به‌ڵام ئێستا ڕێگه‌نادرێت دوو خانوو له‌سه‌ر ئه‌و ڕوبه‌ره‌ دروستبكرێت".

وتیشی‌:"به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ پێشتر كاری‌ ئیفرازو جیاكردنه‌وه‌ بۆ زه‌ویه‌كه‌یان كراوه‌و یه‌كێك له‌زه‌ویه‌كان خانویان له‌سه‌ر دروستكراوه‌، ئێستا ناتوانرێت زه‌ویه‌كه‌ی‌ ته‌نیشتنی‌ مۆڵه‌تی‌ پێنه‌درێت، بۆیه‌ به‌ناچاری‌ مۆڵه‌ت ده‌درێته‌ ئه‌و زه‌ویه‌ی‌ دیكه‌ش كه‌ ڕوبه‌ری‌ 100 مه‌تریه‌".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌:"ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ ناكرێت یه‌كێك له‌و  زه‌ویانه‌ بۆ دروستكردنی‌ خانوو مۆڵه‌تی‌ پێدراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ دیكه‌ پێی‌ نه‌درێت".

ئاشكراشیكرد، "هۆكاری‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و بڕیاره‌ش په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ دابه‌شكردنی‌ زه‌ویه‌ك بۆ چه‌ند زه‌ویه‌ك و دروستكردنه‌وه‌ی‌ خانوو له‌سه‌ریان, پێویستی‌ به‌دابینكردنی‌ ئاوو ئاوه‌ڕۆو كاره‌باو چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی دیكه‌ كه‌ دوجار بارگرانی‌ بۆ حكومه‌ت دروستده‌كات، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ دراوه‌".


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 2:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.