هەواڵ
په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ له‌پۆلیسی سلێمانیه‌وه‌..تایبه‌ته‌ به‌گواستنه‌وه‌ی‌ موچه‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان له‌باره‌ی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ موچه‌كانیان له‌بانكه‌كانه‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌كانیان ده‌كات، به‌رپرسێكی‌ پۆلیسیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر فه‌رمانگه‌و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیه‌كیش پێویستی‌ به‌هاوكاری بێت له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ پاره‌دا، هاوكاریده‌كه‌ین".

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "هه‌ر فه‌رمانگه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ موچه‌ له‌بانكه‌كانه‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌كان پێویستیان به‌هاوكاری هه‌بێت، ئێمه‌ ئاماده‌ین و هاوكاری ده‌بین".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "بۆ به‌شێكی‌ نه‌خۆشخانه‌كان پۆلیسی خۆمان بۆ دابینكردون و ئێستاش ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندی هێزه‌كانی‌ پۆلیس هاوكاری چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ پاره‌ له‌بانكه‌كانه‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌كه‌یان".

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، "هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی‌ دیكه‌ پێویستی‌ به‌كارمه‌ندو هێزی پۆلیس هه‌بێت بۆی دابینده‌كرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌نێو بازاڕی‌ دۆلاره‌كه‌ش له‌شاری‌ سلێمانی‌ كه‌سێك پێویستی‌ به‌هاوكاری هه‌بێت و بیه‌وێت پاره‌ بگوازێته‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كو پۆلیس ئاماده‌ین  و به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك هاوكاری‌ ده‌بین".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ پۆلیسی سلێمانی‌ داواشی له‌ته‌واوی فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كانی سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرد كه‌ هه‌ركات و به‌تایبه‌ت له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیان پێویستیان به‌هاوكاریی هه‌بێت، ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وان تیمی تایبه‌تیان بۆ دابینده‌كه‌ن.


SNN:

سامان به‌ختیار

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 2:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.