هەواڵ
كار بۆ گۆڕینی شێوازی ناردنی پارەكەی بەغدا دەكرێت
پەرلەمانی كوردستان كار بۆ گۆڕینی شێوازی ناردنی پارەكەی بەغدا بۆ موچەی فەرمانبەران، دەكات و ئەندامێكی لیژنەی داراییش رایدەگەیەنێت: بانگهێشتی نوێنەرانی كورد لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین.

زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند:" هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی پارەی ئەم مانگەی بەغدا، بۆ سەفەری دەرەوەی وڵاتی فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق دەگەڕێتەوە، ئەمەش دەریدەخات كە میكانیزمی ناردنی پارەكە باش نییە، بۆ مانگەكانی داهاتوو دەبێت میكانیزمەكە بگۆڕدرێت".

ئەوەشی ڕونكردەوە، "ئەندامانی كوردی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لیژنەكەمان لەپەرلەمانی كوردستان بانگهێشتدەكەین، یەكێك لەو خاڵانەشی گفتوگۆیان لەگەڵ ئەنجامدەدەین، دیاریكردنی شێوازو میكانیزمێكی نوێیە، تا پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت".

زیاد جەبار كە ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتییە دەڵێت:" داهاتی فرۆشتنی نەوت بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەخرێتەسەر حسابی وەزارەتی دارایی، جگەلەوەش داهاتی ناوخۆمان هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێمە متمانەمان بەحكومەتی ئێستا نەداوە، ناتوانین زۆر ڕێكاریان بەرامبەر بكەین".

ئاشكراشیدەكات، "بەوتەی بەرپرسانی حكومەت، پارە لەعیراقەوە ڕەوانە نەكرێت، پارەی پێویست بۆ موچە نییەو ناتوانرێت موچە بەتەواوی دابەشبكرێت، ئێمەش وەك پەرلەمانتاران دەستمان بەستراوە، بەڵام دڵنیاییەوە لەگەڵ حكومەتی داهاتوو هەموو ڕۆژێك بۆ بابەتەكانی پەیوەست بەژیانی هاوڵاتیان لەسەر هێڵ دەبین".


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 3:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.