هەواڵ
بەرپرسێكی داواكراو خۆی ڕادەستی دادگا دەكات
پارێزگاری لەسەركارلادراوی نەینەوا، ئامادەیی خۆی بۆ جێهێشتنی هەولێرو خۆرادەستكردنی بە دادگا دەردەبڕێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەواش رایدەگەیەنێت: رۆژی 24ی ئەم مانگە، دوا وادەی خۆكاندیدكردنە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار.

گەلاوێژ عەلی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بە SNNی ڕاگەیاند: نەوفەل عاكوب پارێزگاری لەسەركارلادراوی نەینەوا، كە ئێستا لەشاری هەولێر نیشتەجێیەو فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، ئامادەیی نیشانداوە بۆ ئەوەی خۆی رادەستی دادگا بكات.

وتیشی: فەرمانی دەستگیركردنی ناوبراو رەوانەی هەولێر كراوە، بەڵام تائێستا دەستگیر نەكراوە.

لەبارەی پڕكردنەوەی پۆستی پارێزگاری نەینەواو دوو جێگرەكەی، گەلاوێژ عەلی ئاشكرایكرد، لە 15ی ئەم مانگەوە دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار كراوەتەوەو تاوەكو كۆتایی دەوامی ڕۆژی 24ی 4ی 2019 بەردەوام دەبێت.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 3:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.