هەواڵ
نرخی بەنزین گران دەبێت
نرخی بەنزین گران دەبێت و هەر لیترێك (25) دیناری دەچێتەسەر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانیش، هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت: بەنزین بەنرخێكی گران دەگاتە دەستمان.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبۆرسەی جیهانی، بەنزین بەگران بەدەستی بەنزینخانەكان دەگات، بۆیە بەرنامەمان هەیە كە بڕی (25) دینار بۆ هەر لیترێك بەنزین بەهەر سێ جۆرەكەیەوە (سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ) زیاد بكەین، كە زۆربەشیان نرخیان زیاد كردووە.

وتیشی: "سەرباری ئەوەی كە لەدەرەوە بەنزین گرانبووە، لەناوخۆش بەگران بەدەستی بەنزینخانەكان دەگات، ئەوەش بەشێكی دیكەی هۆكاری گرانبوونەكەیەتی".

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی راشیگەیاند: ماوەی 15 رۆژە نرخی بەنزین لەهەولێر گران بووەو جیاوازییەكەشی لەگەڵ سلێمانیدا بڕی (50) دینارە بۆ هەر لیترێك بەنزین.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 6:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.