هەواڵ
پەرلەمان چەند دۆسێیەك لەدژی حكومەت دەجوڵێنێت
لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی كوردستان، لەسەر قەرزەكانی سەر حكومەتی هەرێم دێتەدەنگ و سەرۆكی لیژنەكەش ئەو دۆسێیانە ئاشكرا دەكات كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو كاری لەسەر دەكەن، راشیدەگەیەنێت: تائێستا نازانین كۆی قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هەرێم چەندەو هیچ زانیارییەكمان لا نییە.

بەڵێن ئیسماعیل، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان، بەSNNی راگەیاند، هەرچەندە پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوونی بۆ پرسی قەرزەكانی هەرێم لای كۆمپانیا نەوتییەكان و توركیا كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەڕووی یاساییەوە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم پابەند نییە بە لێپرسینەوەكردن لەگەڵیدا، بۆیە بۆ وەرگرتنی وردەكاریی ئەو پرسە، چاوەڕێی كابینەی نۆیەم دەكەین.
وتیشی: "لە دوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، میوانداری و بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین بۆ ئەوەی ئاگاداری وردەكاریی تایبەت بە قەرزەكانی هەرێم بین لەوەی چەندە ماوەو چەندی دراوەتەوەو كۆی قەرزەكە چەندە".
راشیگەیاند، تائێستا نازانین كۆی قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هەرێم چەندەو هیچ زانیارییەكمان لا نییە.
بەوتەی سەرۆكی ئەو لیژنەیە، لەگەڵ دەستبەكاربوونی حكومەتی داهاتوو، لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لەسەر چەند دۆسێیەك بە جدی كار دەكات لەوانە: (پرسی پاڵاوگە نایاساییەكان، دروستكردنی سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و غازییەكان، پرسی رادەستكردن و رادەستنەكردنی نەوت بە بەغدا، لەگەڵ پرسی قەرزەكانی هەرێم).


SNN:

ئەركان جەبار

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 6:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.