هەواڵ
بڕیارێكی نوێ لەبارەی بەشە خۆراكەوە جێبەجێ دەكرێت
بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لەسلێمانی ڕونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی چەند بەشە خۆراكێكی نوێ بەر لەهاتنی مانگی ڕەمەزان دەدات و راشیدەگەنێت: ئەو بڕە خۆراكانە گەیشتوونەتە شاری سلێمانی و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی، بەSNNی ڕاگەیاند: بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵدا، بۆ هەر هاوڵاتییەك 500 گرام نیسك و بۆ هەرخێزانێكیش پێنج كیلۆ ئاردی سفر دابەشدەكرێت، لەئێستاشدا بڕی 500 تۆن نیسك گەیشتۆتە شاری سلێمانی و دوای ئەوەی پشكنینان بۆ دەكرێت، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

وتیشی: هەوڵدەدەین نیسك و ئاردەكە بەر لەهاتنی مانگی رەمەزان، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكەین.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكرو برنج بۆ مانگەكانی یەك و سێی ئەمساڵ بەردەوامەو ئەو بەشە خۆراكانەی لەبەردەستدایە، لەڕێی بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

راشیگەیاند: ئەو بەشەخۆراكانەی بەدەستمان گەیشتووە، بەر لە دابەشكدرنی بەسەر هاوڵاتیان، پشكنینی بۆ دەكەین.


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Apr 20 2019 9:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.