هەواڵ
بەھۆی ڕوداوێکەوە لەنزیک دوکان 9 کەس بونە قوربانی
بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دوکان پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل ئاشکرادەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، بەو ھۆیەوە ٩ کەس بونەتە قوربانی و خوشکێکی بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕانیش لەنێو قوربانیەکاندایە.

موقەدەم بەرھەم شێرزاد بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دوکان لەلێدوانێکی تایبەتدا بەSNNی ڕاگەیاند، "بەھۆی ڕوداوێکی ھاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی (خەلەکان ـ دوکان) لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و  بارھەڵگرێکدا، ٩ کەس بونەتە قوربانی".

ئەوەشی ئاشکراکرد، "بەگوێرەی زانیاریی تیمەکانمان لەشوێنی ڕوداوەکە، خراپی ڕێگەوبانەکان و خێرایی لەسەر ئەو شەقامانە، ھۆکاری سەرەکی ڕوداوەکەن، بەداخەوە بەو ھۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوەو ٥ کەسی دیکەش بریندارن".

بەوتەی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دوکان، "لەنێو ئەوکەسانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان خوشکی مستەفای سەید قادر ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانە".


SNN:

بەشی هەواڵ

  5 مانگ پێشتر - Apr 26 2019 7:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.