هەواڵ
وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی دوو بڵاودەکاتەوە
وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێم ڕونکردنەوە لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی دوی ئەمساڵ دەدات، بەگوێرەی زانیارییەکانیش ھیچ بڕیارێک بۆ پێشخستنی موچەی مانگی دوو لەئارادانییە، سەرچاوەیەکیش لەو وەزارەتە میکانیزمی دابەشکردنی موچە بۆ مانگی داھاتوو بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی SNN لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەستیکەوتوە، "دابەشکردنی موچەی مانگی دوی ئەمساڵ بەھەمان میکانیزمی ھەشت مانگی ڕابردوو دەبێت و ھیچ بڕیارێک بۆ پێشخستنی دابەشکردنی موچە نەدراوە، ئەوەشی دەوترێت لەبارەی پێشخستنی موچەوە ھیچ بنەمایەکی نییە".

بەوتەی سەرچاوەکە، دابەشکردنی موچەی مانگی دوی ئەمساڵ لە٥ی ٥ی ٢٠١٩وە دەستپێدەکات و یەکەم وەزارەتیش کە موچە وەدەگرێت وەزارەتی پێشمەرگەیە، ئەوەش بڕیاری پەرلەمانی کوردستانەو گۆڕانکاری تێداناکرێت.

باسی لەوەشکرد، "بۆ دابەشکردنی موچە، سەرەتا بەداھاتی ناوخۆ موچە دابەشدەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بۆ دابەشکردنی موچەی تەواوی وەزارەتەکانی دیکەش چاوەڕوانی گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەکرێت و دواتر دەست بەدابەشکردنی موچەی تەواوی وەزارەت و دەستەکانی دیکەش دەکرێت".

ئەوەشی وت:"سیستمی دابەشکردنی موچە کە یەکەم وەزارەت پێشمەرگە بێت دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی نییە  کە سیستمی موچە گۆڕانکاری تێدابکات، ئەوەشی باسی لێوەدەکرێت کە گۆڕانکاری لەسیستمی موچەو پێشخستنی دەکرێت، ھیچ بنەمایەکی نییەو دورە لەڕاستیەوە".


SNN:

سامان بەختیار

 مانگ پێشتر - Apr 26 2019 7:57PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.