هەواڵ
شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كه‌ له‌عیراقه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات..زانیاری‌ ورد ئاشكراده‌كرێت
وته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان نهێنیه‌ك له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عیراق ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ بۆ هێرش و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، ئێران ژماره‌یه‌ك موشه‌كی بالیستی ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكیه‌كان بكه‌نه‌ ئامانج.

شێخ موزاحم حوێت وته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان، به‌ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی‌ ڕاگه‌یاندوه‌، "ئه‌مریكا زیاتر له‌ 50 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ربازگه‌كانی عیراق به‌چه‌كی زۆره‌وه‌ جێگیركردوه‌",
ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، "زانیاری پشتڕاستكراویشمان هه‌یه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا نزیكه‌ی 100 هه‌زار سه‌ربازو ڕاوێژكاری دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی عیراق ده‌كات، ئامانجیش لێی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر ئێرانه‌".
به‌وته‌ی شێخه‌ عه‌ره‌به‌كه‌، "عیراق هه‌رچه‌ند خۆی وا نیشانده‌دات كه‌ بێلایه‌ن بێت له‌ململانێ و شه‌ڕی نێوان تاران و واشنتۆن، به‌ڵام به‌شێكی گه‌وره‌ی هاوكێشه‌ سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه‌".
ئه‌وه‌شی‌ ڕونكردۆته‌وه‌، "ئێرانیش ئاماده‌كاریكردوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌موشه‌كی بالیستی ڕاده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی كردوه‌، تاوه‌كو بنكه‌و باره‌گا ئه‌مریكییه‌كان له‌عیراق بكه‌نه‌ ئامانج، هه‌موو ئه‌وكارانه‌ش له‌ژێر چاودێری قاسم سوله‌یمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه‌ ئێستا سه‌رقاڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی شیعه‌و حه‌شدی شه‌عبییه‌ دژ به‌بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا".
وته‌بێژی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان ئه‌وه‌شی‌ ئاشكراكردوه‌، "ئێران ده‌یه‌وێت ژماره‌یه‌ك بنكه‌و باره‌گاو كاروانێكی ئه‌مریكا بكاته‌ ئامانج، به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر خۆی كه‌ ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ ده‌رگای جه‌نگێكی گه‌وره‌و خوێناوی بكاته‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردولا كه‌ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر عیراق به‌تایبه‌ت ناوچه‌ سوننه‌ نشینه‌كان ده‌بێت".



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 8:48AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.