هەواڵ
نرخی ئه‌مڕۆی دراوه‌كان و نه‌وت
به‌یانی ئه‌مڕۆ 15ی‌ 5ی 2019 له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێم، به‌های دۆلار جێگیره‌، به‌ڵام نرخی‌ نه‌وت دابه‌زینی‌ تۆماركردوه‌.

نوسینگه‌ی‌ سندی‌ بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكردوه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:
100 دۆلاری ئه‌مریكی 120 هه‌زارو 100 دینار.
100 یۆرۆ 134 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ن 155 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 8 هه‌زارو 250 دینار.
100 لیره‌ی توركی 20 هه‌زارو 250 دینار.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌هه‌مانشێوه‌ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ربوو به‌ 120 هه‌زارو 100 دینار.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی ئاشكراكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ 70 دۆلارو 99 سه‌نت دابه‌زیوه‌، له‌كاتێكدا ئێواره‌ی‌ دوێنێ به‌ 71 دۆلارو 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرابوو.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 9:28AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.