هەواڵ
خشته‌ی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ڕاگه‌یه‌نرا
وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خشته‌ی‌ موچه‌ی‌ سه‌رجه‌م ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ش تاوه‌كو ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 23ی‌ ئه‌م مانگه‌ ته‌واوی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ دوو دابه‌شده‌كرێت.

به‌كوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ به‌SNNدراون، ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 19ی 5ی 2019 موچه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (شاره‌وانی‌, كاره‌با, گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، پلاندانان ، كشتوكاڵ)و دیوانی‌ چاودێری دارایی و ده‌سته‌كانی‌ (مافی‌ مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان, ده‌ستپاكی‌, ژینگه‌, ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم)و ده‌زگای‌ مین و كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دابه‌شده‌كرێت.
له‌و زانیاریانه‌ی‌ تایبه‌ت پێماندراوه‌، ڕۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتوو 20ی  5ی 2019 هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (بازرگانی‌, ڕۆشنبیریی و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێیكردن) هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان موچه‌یان پێده‌درێت.
هاوكات بۆ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ش 21ی 5ی 2019 موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ سه‌ربازیی دابه‌شده‌كرێت و چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ش كه‌ ده‌كاته‌ 22ی 23ی 5ی 2019 موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ شارستانی‌ دابه‌شده‌كرێت.



SNN:

سامان به‌ختیار

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 10:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.