هەواڵ
سلێمانی ده‌چێته‌ قۆناغێكی نوێی‌ پزیشكییه‌وه‌
تیمێكی پزیشكی له‌ئیسپانیاوه‌ تایبه‌ت به‌نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ گه‌یشته‌ سلێمانی و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌كیان ئه‌نجامدا، بڕیاریشه‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بمێننه‌وه‌.

د.ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری‌ SNN ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "ئه‌م تیمه‌ی پزیشكیه‌ی له‌ئیسپانیاوه‌ سه‌ردانی سلێمانیان كردوه‌، پسپۆڕیان له‌كۆئه‌ندامی زاوزێدا هه‌یه‌و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ریه‌كیش ئه‌نجامده‌ده‌ن".
وتیشی:"نه‌شته‌رگه‌ری میزو میزه‌ڕۆ به‌نازۆر ئه‌نجامده‌ده‌ن هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی‌ جوانكاری كۆئه‌ندامی زاوزێ و میزو میزه‌ڕۆ".
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له‌و كۆنفرانسه‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌، "تیمه‌ پزیشكییه‌كه‌ چه‌ند وانه‌یه‌ك و چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كمان له‌نه‌خۆشخانه‌ی شار كردوه‌، بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین پزیشكه‌كانی خۆمان سود له‌توانا زانستییه‌كانیان وه‌ربگرن".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیده‌ده‌ن شاری سلێمانی له‌ڕوی پزیشكییه‌وه‌ ده‌باته‌ قۆناغێَكی دیكه‌وه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌رده‌وامبین له‌هێنانی تیمی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌تواناكانیان وه‌ربگرین".



SNN:

سۆران سه‌عید

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 1:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.