هەواڵ
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات..یه‌كێتی وه‌ڵامده‌داته‌وه‌
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری دیوانی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ ده‌دات و هۆكاره‌كه‌شی ئاشكراده‌كات، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "ده‌بوو ئه‌و گۆڕانكاریه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ئه‌نجامبدرایه‌ نه‌ك ئێستا".

به‌گوێره‌ی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌ میدیای پارتی بڵاویكردۆته‌وه‌ ، ڕه‌تیكردۆتته‌وه‌ گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری دیوان بۆ وه‌زاره‌ته‌كان په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی سیاسیه‌وه‌ هه‌بێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌چوارچێوه‌ی ڕێكخستنه‌وه‌و بچوككردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بڕیاردراوه‌ به‌ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاریی و ڕێكخستنه‌وه‌ی میلاكات.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانبه‌ران كه‌ میلاكیان زیاده‌یه‌ ڕاژه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌كان تاوه‌كو بتوانرێ سود له‌تواناكانیان وه‌ربگیرێت له‌دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتیی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئێمه‌ لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌ستپێكردوه‌و تائێَستا نه‌گه‌یشتوین به‌كۆتایی".
له‌باره‌ی ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، خه‌ڵكی بێلایه‌ن و ئه‌ندامانی پارتیی و یه‌كێتیی لایه‌نه‌كانی دیكه‌شی‌ تێدایه‌، سه‌عدی پیره‌ ده‌ڵێت:"پێویستبوو چاوه‌ڕوانبكه‌ن تا سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی دیاریبكرێن، ئه‌وكات گۆڕانكاریه‌كه‌ بكه‌ن".
ئاشكراشیده‌كات، "داواكاریه‌كه‌ی ئێمه‌ ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان یه‌كێتین یان لایه‌نێكی دیكه‌، به‌ڵكو جه‌ختمانكردۆته‌وه‌ ئه‌و ڕێكاره‌ ده‌بوو بخرایه‌ته‌ دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی، ئه‌وكات چیان به‌باش بزانیایه‌ نه‌ك پێشوه‌خت".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 1:12PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.