هەواڵ
پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌شه‌ڕی نێوان په‌كه‌كه‌و توركیا شه‌هیدبوو
له‌ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا له‌قه‌زای مێرگه‌سۆری سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌یه‌كی خانه‌نشین شه‌هیدبوو، له‌وباره‌یه‌وه‌ پۆلیس زانیاری زیاتر ئاشكراده‌كات.

ڕائید سه‌عدون هاودیانی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "دوێنێ 14ی 5ی 2019 له‌سنوری ناحیه‌ی شیروان مه‌زنی‌ سه‌ر به‌قه‌زای مێرگه‌سۆر، به‌هۆی‌ شه‌ڕو پێَكدادانی‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌و سوپای توركیا هاوڵاتیه‌ك بێسه‌روشوێن بوو".
وتیشی:"دوای گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتییه‌ دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ناوی (لازم عه‌لی فه‌قو)ه‌و ته‌مه‌نی 60 ساڵه‌و پیشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه‌و دانیشتوی به‌حركه‌یه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی گژوگیای به‌هاره‌ ڕوی له‌ناوچه‌كه‌ كردبوو".
پۆلیسی سۆران داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك و بۆ هیج مه‌به‌ستێك سه‌ردانی ئه‌م شوێنانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ چاوه‌ڕوانی بۆردومان و پێكدادانی نێوان سوپای توركیاو گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی لێده‌كرێت.




SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 1:29PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.