هەواڵ
واده‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران دیاریده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی جوتیاران هاته‌ده‌نگ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ بازاڕێك بۆ زیاده‌ی گه‌نمه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌ كه‌ به‌غدا لێیان وه‌رناگرێت"، هاوكات واده‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ گه‌نمیش ئاشكراده‌كات.

شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ساڵانه‌ به‌رهه‌می گه‌نمی جوتیاران زۆر زیاتره‌ له‌و بڕه‌ی به‌غدا لێیان وه‌رده‌گرێت و ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه‌ هه‌موساڵێك بۆ جوتیاران سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، چونكه‌ حكومه‌تی عیراق ساڵانه‌ بڕی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران دیاریده‌كات".
وتیشی:"تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ بازاڕێك بۆ زیاده‌ی گه‌نم بدۆزێته‌وه‌ كه‌ جوتیاران به‌رهه‌می ده‌هێنن و به‌غدا لێیان وه‌رناگرێت، ئه‌مه‌ش جوتیاران توشی زه‌ره‌رده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ئاشكراشیكرد، "ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی له‌دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌و واده‌ی‌ وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵ له‌جوتیاران دیاریده‌كات".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 2:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.