هەواڵ
یەکێتیی بەمشێوەیە پۆستەکانی لەکابینەی نوێ پڕدەکاتەوە
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان جەخت لەسەر پڕکردنەوەی پۆستەکانی لەسەر بنەمای شارو ناوچە جیاوازەکانی ھەرێم دەکاتەوە، سەرکردایەتیەکی یەکێتیش ڕایدەگەیەنێت، "یەکێتیی موڵکی ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکانیشە".

بەشێک لەکادیران و ڕۆژنامەنوسان و لایەنگرانی یەکێتیی داوادەکەن پڕکردنەوەی پۆستەکانی یەکێتیی لەکابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، لەسەر بنەمای شارەکانی ھەرێم پڕبکرێتەوەو تەواوی ناوچەکان بەشدارییان پێبکرێت.

لەوبارەیەوە مستەفا چاوڕەش ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی بەSNNی ڕاگەیاند، "یەکێتی لەسەر بنەمای شارەکانی ھەرێم پۆستەکانی لەکابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم پڕدەکاتەوە".

جەختیشیکردەوە، "سەرجەم سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ پڕکردنەوەی پۆستەکانن لەسەر بنەمای شارەکان، واتە ئەوکەسانەی پۆستەکانی یەکێتیان پێدەدرێت لەکابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، خەڵکی یەک شار نەبن، بەڵکو سەرجەم شارەکانی (سلێمانی، ھەولێر، دھۆک و کەرکوک)و دەڤەری پشدەرو گەرمیان و شارەزورو سەرجەم ناوچەکان بگرێتەوە، چونکە یەکێتی نیشتیمانی موڵکی ھەموانە".


SNN:

خێڵان ڕەئوف

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 4:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.