هەواڵ
کێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەکرێت.. پارەی پێویست تەرخانکرا
بڕی زیاتر لە چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژەی ئاوی سلێمانی تەرخاندەکرێت و پارێزگاری شارەکەش رایدەگەیەنێت، بە خەرجکردنی ئەو پارەیە، مەترسی لەسەر ئاوی سلێمانی بەرادەیەکی زۆر کەمدەبێتەوە.

لەماوە رابروودا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ھۆشداریدا لەبارەی مەترسی کەمئاوی لە وەرزی ھاویندا، بەھۆی ئەوەی لەکۆی ٥٦ پەمپی پرۆژەی ئاوی دووکان – سلێمانی، تەنھا ٢٦پەمپ کاردەکات و ئەوانی دیکە لەکارکەوتوون.

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: ماوەی مانگێکە لە ھەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی و بەسوپاسەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و بەتایبەت قوباد تاڵەبانی جێگری جێگری سەرۆکی حکومەتی و وەزیری دارایی، زیاتر لە ٤ ملیار دیناریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرد.

وتیشی: ھەفتەی پێشوو تەمویلی پارەکە کراوەو گرێبەستەکەی ھاتۆتە پارێزگای سلێمانی، لەئێستاشدا سەرقاڵی رێکخستنی گرێبەستەکەین لەگەڵ کۆمپانیاییەک کە بتوانێت کاری چاککردنەوەی پەمپەکان بکات.

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: بە خەرجکردنی ئەو پارەیە، مەترسی لەسەر ئاوی سلێمانی بەرادەیەکی زۆر کەمدەبێتەوە.


SNN:

هەورامان هاشم

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 4:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.