هەواڵ
مەترسییەک لەسەر ھەرێم ئاشکرا دەکرێت
بەھۆی ئامادەنەبوونی حکومەتی ھەرێم بە رادەستکردنی داھاتی دەروازە سنوورییەکان بە بەغدا، پەرلەمانتارێکی کورد مەترسی دانانەوەی خاڵە گومرگییەکانی نێوان عیراق و ھەرێم ئاشکرا دەکات و راشیدەگەیەنێت، ئەم ھەڵوێستە زیانی بە داھاتی پارێزگاکانی ھەرێم گەیاندووە.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەSNNی راگەیاند، بەوتەی پشكنەری گشتی دەروازە سنوورییەكانی عیراق، هەرێمی كوردستان تاریفەی گومرگی جێبەجێكردووەو هیچ كێشەیەك لەوبارەیەوە نییە، بەڵام كێشە ئەوەیە كە داهاتی دەروازە سنوورییەكان ناگەڕێنرێتەوە بۆ بەغدا.

وتیشی: "ئێستا هەموو كاڵاو شمەكێك لە تەواوی دەروازە سنوورییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەیەك جۆر و بڕی رسومات داخڵ دەكرێن".

د.جەمال كۆچەر ئەوەشی ئاشكراكرد، لە بودجەی 2019دا ئاماژە بەو داهاتە كراوە كە دەبێت لە (50%)ی بدرێت بەو پارێزگایانەی كە دەروازەی سنوورییان هەیە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری، لە (50%)ی دیكەشی بۆ بەغدا بگەڕێنرێتەوە.

باسی لەوەشكرد، وێڕای زیادبوونی رسوماتی گومرگی، بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم پابەندی ئەو بڕگەیە نییەو نە داهاتەكە رادەست بەدا دەكاتەوەو نە (50%)ی داهاتەكەش بۆ ئەو پارێزگایانە خەرجدەكات، كە دەروازەكانی لێیە.

. وتیشی: "ئەگەر حكومەتی هەرێم ناوەڕۆكی بودجەی جێبەجێبكردایە، ئەوە نیوەی داهاتی هەر دەروازەیەك بۆ پارێزگاكە دەبوو".

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی لیژنەی دارایی، هەرچەندە تائێستا حكومەتی عیراق بەڕەسمی باسیان لێوەنەكردووە، بەڵام دانانەوەی خاڵە گومرگییەكان لەنێوان شارەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان،   یەكێكە لە مەترسییەكان لەسەر هەرێم.


SNN:

ئەرکان جەبار

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 6:18PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.