هەواڵ
دارایی لەسەر خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران بۆ قەرزی کۆمپانیاکان ھاتەدەنگ
پەرلەمانی کوردستان لەسەر خەرجکردنی پارەی موچەی فەرمانبەران بۆ دانەوەی قەرزی کۆمپانیای رۆسنفەت-ی روسی، دێتە دەنگ و ئەندامێکی لیژنەی داراییش رایدەگەیەنێت: داھاتی ھەرێم و ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت، زۆر زیاترە لەوەی دەدرێت بەموچە.

د.شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لەپەرلەمانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: لەبری ئەوەی کۆمپانیای رۆسنەفت ئەوە رابگەیەنێت کە مانگانە بڕی (٤٠٠) ملیۆن دۆلار لەحکومەتی ھەرێم وەردەگرێت و لەماوەی چوار مانگی رابردووشدا ملیارێک و ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە، دەبوایە حکومەتی ھەرێم خۆی پاکتاوی ئەو قەرزانەی بکردایەو بۆ ھاوڵاتیانی خۆی بڵاوبکردایەتەوە.

وتیشی: "وەزارەتی دارایی بێئاگایی خۆی لەدانەوەی قەرزەکانی کۆمپانیای رۆسنەفت دەربڕیوەو ئاماژەی بەوەکردووە تەنیا ئاگاداری ئەو بڕە پارەیەیە کە مانگانە لەداھاتی نەوت پێی دەدرێت، لەکاتێکدا ناکرێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەبێ ئاگاداری وەزارەتی دارایی قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان بداتەوە".

راشیگەیاند: بێگومان ئەو پارەیەی دراوەتەوە بەقەرزی کۆمپانیای رۆسنەفت، لەداھاتی ھەرێمی کوردستانەو ناکرێت بڵێین موچەی فەرمانبەران دراوەتەوە بە قەرز، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە داھاتی ھەرێم بەو پارەیەی لەبەغداوە دێت، زۆر زیاترە لەوەی دەدرێت بەموچەی فەرمانبەران".


SNN:

شاھۆ خوارەحم

 هەفتە پێشتر - May 15 2019 7:52PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.