هەواڵ
4 كه‌س شه‌هیدبون..ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌په‌له‌
فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌په‌له‌ له‌باره‌ی ڕوداوه‌كه‌ی‌ دوێنێی قه‌زای خانه‌قین بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن، به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندن به‌هاوڵاتیان و جوتیارانی سنوری قه‌زای خانه‌قین ده‌درێت، ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، به‌هۆی‌ ڕوداوه‌كه‌ی‌ دوێنێوه‌ زیاتر له‌ 4 هاوڵاتی و ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان شه‌هیدبون.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بڵاویانكردۆته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ڕوداوه‌كانی‌ سنوری‌ قه‌زای‌ خانه‌قین و سوتاندنی‌ به‌رهه‌می‌ دانه‌وێڵه‌ی‌ جوتیارانه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ((له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌و سنوره‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، له‌لایه‌ن تیرۆریستان و چه‌ند ده‌ستێكی ڕه‌شی نادیاره‌وه‌، به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی شێواندن و زیانپێگه‌یاندنی هاوڵاتیان و جووتیارانی ناوچه‌كه‌ ده‌درێت)).

ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌دا، "به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ 4 شه‌هیدی هاوڵاتی و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌و زیانێكی زۆری مادیشی به‌ناوچه‌كه‌ گه‌یاندوه‌".

هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئێستا له‌كاتی دروێنه‌كردنی ڕه‌نجی یه‌كساڵه‌ی جوتیارانی سنوره‌كه‌، ئه‌م ده‌سته‌ڕه‌شه‌ هه‌ستاون به‌سوتاندنی (ده‌غڵ و دانی) هاوڵاتیان و ئاگرتێبه‌ردان و ڕوخاندن و بۆمبڕێژكردنی زه‌وی و زاری گونده‌كان، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كیشدا چوار هاوڵاتی شه‌هیدبون كه‌ یه‌كێكیان مامۆستایه‌".

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان داواده‌كه‌ن، "ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه‌سه‌رخه‌ت و ڕێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگرتن له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شاری خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  4 مانگ پێشتر - May 18 2019 12:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.