هەواڵ
لیستی موچەی مانگی 3 ئامادە دەكرێت
بەشێك لەگەنجینەكان ئامادەكاری بۆ لیستی موچەی مانگی (3) دەكەن و ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی كوردستانیش رایدەگەیەنێت: دواكەوتنی موچە بۆ چەند رۆژێك، كاریگەریی لەسەر دابەشكردنی موچەی لە (30) رۆژ جارێك نابێت، چونكە لەماوەی مانگەكەدا موچە دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی زانیارییەكان SNN، تائێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم فەرمانی نەكردووە بەگەنجینەكان بۆئەوەی لیستی موچەی مانگی (3) ئامادە بكرێت، بەڵام هەندێك لەگەنجینەكان خۆیان ئامادەكارییان كردووەو داوایان لەفەرمانگەكان كردووە لیستی موچەی ئەو مانگە ئامادە بكەن و رەوانەی گەنجینەكانی بكەن بۆ وردبینی، چونكە ئەگەری هەیە بەهۆی پشووی جەژنی رەمەزانەوە، چەند رۆژێك موچە دوابكەوێت.

هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، "پێشتر لەدوای (20)ی هەموو مانگێكەوە لیستی موچەی مانگی دواتر رەوانەی گەنجینە دەكرا، بەڵام ئێستا بەوشێوەیە نییە، هەندێك لەفەرمانگەكان لیستی موچەیان ناردووەو هەندێكیشیان نەیانناردووە".

لەلایەن خۆشییەوە، ئەرشەد حسێن ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لەپەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: دابەشكردنی موچە لەڕۆژی 5ی مانگەوە دەستپێدەكات، پێشتر وەزارەتی دارایی لەڕۆژانی پشوودا موچەی دابەشدەكرد، بەڵام وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەدواین لێدوانیدا رایگەیاند، لەڕۆژانی پشوودا موچە دابەشناكرێت، بۆیە موچەی مانگی (3) چەند رۆژێك دوادەكەوێت.

وتیشی:" دواكەوتنی دابەشكردنی موچە كاریگەری نابێت لەسەر دابەشكردنی موچە لە (30) رۆژ جارێك، چونكە لەماوەی مانگەكەدا موچەی هەموو شوێنەكان دابەشدەكرێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 مانگ پێشتر - May 18 2019 9:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.