هەواڵ
ھەموو مانگێک دوو لیستی موچە دەکرێت .. یەک موچە وەردەگرن
موچەی خانەنشینان بەچەند لیستێک دابەشدەکرێت و رێککردنەوەی پێویستی بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ھەیە، بەڕێوەبەری خانەنیشینی شارستانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ھەموو مانگێک دوو لیستی موچەی خانەنیشینان دەکەین، یەکێکیان بۆ ساڵی ٢٠١٨ و ئەوی دیکەیان بۆ ساڵی ٢٠١٩ە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNN کەوتووە، تائێٍتا وەزارەتی دارایی ھیچ بڕیارێکی نەداوە لەبارەی مامەڵەی ئەوکەسانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن، بەڵام ھەروەک خانەنشینانی رابردوو، راستەوخۆ موچەیان بۆ دەبەسترێت، بەڵام لەبەرئەوەی موچەی خانەنیشنی ساڵێک دواکەوتووە، ئەوان بەلیستێکی جیا موچەیان بۆ دەبەسترێت بەناوی لیستی موچەی ٢٠١٩ی خانەنشینان.

ھەر لەزانیارییەکاندا ھاتووە، کە"لەگەڵ وەزیری دارایی قسەکراوە بۆ رێککردنەوەی موچەی خانەنشینان بەجۆرێک کە ئەو چەند لیستە نەمێنێت، بەڵام ئەوە پێویستی بەبڕیارێک ھەیە ھاوشێوەی فەرمانبەران موچەکانیان پاشەکەوت بکرێت، چونکە تاکەرێگەچارە ئەوەیە موچەی ساڵێکی خانەنشینان پاشەکەوت بکرێت".

لەلایەن خۆشییەوە، درەخشان ئەحمەد بەڕێوەبەری خانەنیشینی شارستانی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن، ھەروەک خانەنیشینانی رابردوو موچەکانیان بۆ دەبەسترێت، ھیچ گۆڕانکارییەک نییە.

وتیشی:"ھەموو مانگێک وەکو خانەنشینان دوو لیستی موچە دەبەستین، لیستێکیان بۆ ساڵی ٢٠١٨ و لیستەکەی دیکەشیان بۆ ساڵی ٢٠١٩، بۆیە ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خانەنشین دەبن، موچەی ساڵی ٢٠١٩ وەردەگرن".



SNN:

شاھۆ خوارەحم

  4 مانگ پێشتر - May 22 2019 8:15PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.